دەروازە:تەبەرستان
بەخێربێن بۆ دەروازەی تەبەرستان
خش بمونی تبرستون ِلوش ره تەبەرستان (بە فارسی: طبرستان، بە تەبەری: تبرستون) ناوێکە بە یەک ناوچەی چیایی لە باشووری دەریای کاسپیەن دەگوترێت. لە سەدەی یازدەھەم تاکوو ئەمڕۆ بەم ناوچەیە مازەندەران دەڵێن، کە پارێزگای مازەندەران و ھەندێک ناوچە لە پارێزگاکانی گێڵان، گوڵستان، سمنان و تاران لەخۆ دەگرێت. ئەم ناوچەیە لەڕووی جوگرافیاوە لە باشووری دەریای کاسپیەن و باکووری ئێراندا جێی گرتووە. ناوی تەبەرستان پێش ھێرشی عەرەبە موسڵمانەکان و گۆڕینی ناوی لەلایەن عەرەبەکانەوە، تەپوورستان بووە و مێژوویەکی بە نیشتەجێبوونی نەتەوەکانی تەپوور و سەکاکان دەگەڕێتەوە. بەوری مازەندەران جۆرێک بەور بوو کە لە باکووری ئێران، ڕۆژھەڵاتی تورکیا، مێزۆپۆتامیا، قەوقاز، قەراخی دەریای قەزوین، ئاسیای ناوەندی ھەتا باکووری ئەفغانستان و ناوچەی شینجیانگ لە ڕۆژاوای چین بوونی ھەبوو. ھەروەھا ھەتا سەدەکانی ناوەڕاست لە ئوکراینا و باشووری ڕووسیاش بوونی ھەبوو. ھەتا دەیەی ١٩٧٠ لە دارستانەکانی تەنک و داڵانەکانی ڕووباری ئەو ناوچەیە نیشتەجێ بوو. ئەو ژمارەیە وەکوو ژێرجۆرێکی جیاواز ھەژمار کرا و لە ساڵی ٢٠٠٣ وەکوو فەوتاو ڕیزبەندی کرا. نەوشەھر (بە فارسی: نوشهر) ناوەندی شارستانی نەوشەھر و شارێک لە پارێزگای مازەندەرانی ئێرانە. دانیشتووانی نەوشەھر بە زمانی تەبەریی ڕۆژاوا دەدوێن. خەڵکی ئەم شارە زمانی تەبەری بە زاری کوجووری قسەی پێدەکەن. نەوشەھر شارێکی بەندەرییە. ئەم شارە لە باشووری دەریای کاسپیەن و لە ناوچەی تەبەرستاندا ھەڵکەوتووە.
ڕەزا پەھلەوی بە ناوی کاتی لەدایکبوونی ڕەزا پالانی، ناسراو بە ڕەزا خان یان ڕەزا شا (بە فارسی: رضا شاە پھلوی یا رضا خان؛ لەدایکبووی ١٨٧٨- مردووی١٩٤٤) دامەزرێنەری دەوڵەتی پەھلەوی بوو. لە نێوان ١٩٢٥ تا ١٩٤١ لە سەر دەسەڵات بوو، بە فشاری ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانی دووەم ، رووس و ئینگلیز، لە دەسەڵات لادرا و کوڕەکەی محەممەدڕەزا پەھلەوی کرا بە جێگری. کێوی دەماوەند کە لە باکووری وڵاتی ئێران و پارێزگای مازەندەران ھەڵکەوتووە بەرزترین کێوی ئێرانە.
ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
|