(Go: >> BACK << -|- >> HOME <<)

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکارھێنەر:ئاسۆ/Destpêk/خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراو

محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەڵیب (بە عەرەبی :أَبُو الْقَاسِم مُحَمَّد بْن عَبْد اللە بْن عَبْد المُطَّلِب بْن ھَاشِم)‎؛ (لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ٥۷١ – ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢)،خودای گەورە بە کۆتا پێغەمبەری ئیسلامی داناوە ، تاوەکوو خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕێبازی ئیبراھیم، و کە کۆتا پێغەمبەرە و باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤایەتیە، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەوترێت «صلی اللە علیە وسلم» واتە «دروودی خوای لێبێت»، کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەکات سەڵاواتی لەسەر بدەن. شوێنەوارێکی زۆری لەسەر و بۆ موسڵمانان بەجێھێشتووە، موسڵمانان شوێنی فەرمانەکان و شێوازی ژیان و پەرستشی کەوتوون، تەنانەت زۆرێک لە زانایان و کەسانی شارەزا بە باشترین مرۆڤی سەر زەوی دادەنێن

وتە و کردار و سیفەتەکانیان پاراستووە لە پەڕتووکەکانی ژیننامە و فەرموودە، و یادی لەدایکبوونی دەکەنەوە لەمانگی ڕەبیعول ئەوەل لە ھەموو ساڵێکدا.

بەشێوازێک هەموو فەرموودەکانی پارێزراون کە لەلایەن صحابەکانیەوە ( هاوەڵەکانیەوە ) باسکراون و بە نووسین و قسە هێشتراوەتەوە تاوەکو ئێستا.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
لە ھەواڵەکاندا
جێگری وێنە=ئیبراھیم ڕەئیسی لە ٢٠٢٣
ئیبراھیم ڕەئیسی
ئەمڕۆ لە مێژوودا...
ئەمڕۆ لە مێژوودا
  • ١٩٧٢ – گۆرانیبێژی کورد، حەسەن زیرەک، کۆچی دواییی کرد.
  • ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و بازرگانی پێوەکردنی ھەژمار دەکرێت.


ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٩٧٣ وتار و ١٣١ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٣٬٢٣٠ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٣١ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
وێنەی ھەڵبژێردراو
دیمەنی باخچەیەکی گەورە لە مۆزەخانەی "ھۆھێنلۆ ئۆپن ئێر" لە شڤێبیش ھۆڵ، ئەڵمانیا.
بەشەکانی دیکەی ویکیپیدیا
پرسگەی خوێنەران
پرسگەی بەشداربووە نوێکان
linkویکیپیدیا:دەروازەی بەکارھێنەران
ڕاگەیاندنی چالاکییەکان ویکیپیدیا
وتووێژی بەشداربووە شارەزاکان
مێژووی ویکیپیدیای کوردی
ھاوکاریی ویکیپیدیا کوردییەکان
پروژە خوشکەکانی ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک: