ئیمپراتۆریەتیی ساسانی
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئیمپراتۆریەتیی ساسانی یان ساسانییەکان (بە پاڵەوی: 𐭲𐭯𐭩𐭲𐭯𐭮𐭯𐭮)[١] دوایین ئیمپراتۆریەتیی باڵادەست لە ئێرانی کۆن لە پێش ھاتنی ئیسلام بوو. بنەماڵەی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان حکوومەتەکەیان پێک ھێنا و ھەتا ساڵی ٦٥١ واتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ یەکێک لە زلھێزەکانی سەردەم بوون و بەرامبەرکێێ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیان کرددوە،
بەڵگەی کورد بوونی ساسانییەکان لە سەرچاوە کۆنەکانی وەک تەبەری و مەسعودی و ئیبنە بەلخی و حەمزەی ئیسفەهانی دا ئاماژەی پێ کراوە، بۆ وێنە تەبەری نامەکەی ئەردەوانی پێنجەمی ئەشکانیی لە کتێبەکەیدا هێناوە کە بە ئەردەشیری بابەکان دەڵێت: انک قد عدوت طورک و اجتلبت حتفک ایها الکردی المربّی فی خیام الاکراد من اذن لک فی التاج الذی لبسته» ئەی کوردی گۆشکراوی ڕەشماڵی کوردان، پێت لە ئاستی خۆت درێژتر کردووە و مەبەستی تاج و تەختت هەیە.
حەمزەی ئێسفەهانی لە " تاریخ ملوک الفرس" دەنووسێت: لە سەردەمی ئەردشیر، کوڕەکەی دەبێتە فەرمانڕەوای خۆراسان، و وەک کوردزاد نێوی دایکی دێنێت.
لە سیرةالفرسی یاقوتی حەمەویدا هاتووە: کاتێ ئەردەشیر دەگاتە مەدائێن ئەوی پێ خۆش دەبێ و هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی دەدات. ناو حەوت گەڕەکی مەدائێنیش دێنێت کە نێوی یەکێکیان کوردئافاز یان کوردئاوایە.
یەکەم شای ساسانی، ئەردەشێری یەکەم بووە لە هۆزی شوانکارە لە ناوچە پارس (پارێزگای فارس) شۆڕشی کردووە و ئیمپراتۆریەتییەکەی دامەزراندووە، ئەردەشیر کوڕی بابەک لە دوو بنەماڵەی گەورەی کوردی ناوچەی پارسن بە ناوەکانی شوانکارە و بارزەنگی، بازرنگییەکان کە دەکەنە بنەماڵەی دایکی ئەردەشێر کە فەرمانڕەوای پارسن و بە پێی ئاماژەکانی ئیبنە بەلخی لە کتێبی فارسنامە هەردوو بنەماڵەی بازرنگی و شوانکارە کوردن.
دوایین شای ساسانی یەزدگێردی سێیەم بووە کە چەند شەڕی گەورەی لەگەڵ سوپای ئیسلام لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتتابدا کردووە و لە ھەموویاندا دۆڕاوە.
سەردەمی ساسانییەکان وەک سەردەمی زێڕینی کوردی پێش ئیسلام ناسراوە کاریگەری زۆری هەبوە و ئایینی زەردەشتی و زانایانی ئایینی، ڕۆڵی گرنگی و کاریگەریی زۆریان ھەبووە لەسەر شێوازی حکوومەتدا،
مێژوو
ئایین
زەردەشتی
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
زمان
پەهلەویی ساسانی
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ھونەر
-
سەرکەوتنی شاپووری یەکەم بەسەر ڕۆمدا
-
دەورییەک بە نەخشی سیمۆرغ
-
جامی شەراب
-
خەسرەوی یەکەم ڕاو دەکات
سەرچاوەکان
- ^ Fattah, Hala Mundhir (2009). A Brief History of Iraq. Infobase Publishing. p. 49. ISBN 978-0-8160-5767-2.
Historians have also referred to the Sassanian Empire as the Neo-Persian Empire.
گرێدان بۆ دەرەوە
- ئینسایکڵۆپیدیای ساسانیکا (بە ئینگلیزی)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیمپراتۆریەتیی ساسانی تێدایە. |