بافڵ تاڵەبانی
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
بافڵ جەلال حیسامەدین (بە عەرەبی: بافل طالباني؛ بە ئینگلیزی: Bafel Talabani؛ لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٣)[٤]، ناسراو بە بافڵ تاڵەبانی، ڕامیار و سەرۆکی حیزبی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)ە.[٥]
بافڵ تاڵەبانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ۱ی کانوونی دووەمی ۱۹۷۳ (تەمەن ٤۷) |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
چالاکبوون | ۲۰۰۰-ئێستا |
حیزبی سیاسی | |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | لاڤە مەلا بەختیار |
مناڵ(ەکان) | کۆبان (کوڕ) لەیلا (کچ) شانیایە (کچ)[١] |
خزمەکان | قوباد تاڵەبانی(برا) لاهور تاڵەبانی(ئامۆزا) شاناز (پوور)[٢] هەتاو (پوور) هەڵۆ (خاڵۆ)[٣] لیلوس (پوور) ئیبراھیم ئەحمەد (باپیرە) |
ژیان
دەستکاریبافڵ جەلال تاڵەبانی کوڕە گەورەی (جەلال تاڵەبانی) و (ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد) و برای (قوباد تاڵەبانی)یە. بەناوی بافڵەکەی چەمی ڕێزانەوە ناونراوە. ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی (برایم ئەحمەد)ی باپیری لە بەریتانیا بەسەر بردووە و تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە.
بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریکا و بەریتانیا ستراتیژی سیاسی خوێندووە. لە ساڵی 1996 بەشداری لە ڕاهێنانەکانی فەیلەقی فەرەنسادا کردووە، ساڵی 1998 یەکێک بووە لە بەشداربووانی ڕاهێنانە سەربازییەکانی بەریتانیا و ساڵی 2000 بەشداری لە ڕاهێنانی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکادا کردووە.
لە دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی باوکی و گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ شاری سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی زیاتر لە جاران دەردەکەوت. تا کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی هیچ پۆستێکی لەناو یەکێتیدا نەبووە، بەڵام هەر لەو کۆنگرەیەدا بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا. رۆژی ٢٨ / ٨ /٢٠٢٢ بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا.[٤]
پیشەی سەربازی
دەستکاریبافڵ لەگەڵ سوپای دەرەوەی فەڕەنسا و ھێزە تایبەتەکانی بەریتانیا ڕاھێنانی فەرمیی بۆ سەربازی کردووە پاش ڕووخانی سەددام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ دا پاڤێڵ گەڕایەوە کوردستان و یەکەم ڕۆڵی فەرمی خۆی بە بەرپرسی (زانیاری) یەکەی ھەواڵگریی یەکێتی دانا .٢٠٠٤) دا، گروپی دژە تیرۆری (CTG) دامەزراند و سەرکردایەتی کرد، کە لە ناو ھێزی پێشمەرگەی چەکدار لە کوردستان دامەزرابوو، کە جەختی لەسەر دابینکردنی توانای سەربازی دژە یاخیبوون لە بەرەکانی پێشەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئامانجی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا کردەوە. ئەمانە سەرەتا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە لە عێراق شەڕی قاعیدە بڵاوبووەتەوە ھەر لەو ساڵەدا ناوی بە ئەرکێکی دژە ھەواڵگرییەوە بەسترابوو کە بووە ھۆی کوشتنی عەبدوڵا قەسرێ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ "http://www.speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=46447&Jor=25". speemedia.com. Retrieved 2021-03-01.
{{cite web}}
: External link in
(help)|title=
- ^ "پرسیاره قورسهكان بۆ بافڵ تاڵهبانی.. كام لهپورهكانی ههڵبژارد - YouTube". www.youtube.com. Retrieved 2020-12-23.
- ^ "هلو ابراهيم احمد: ترشحت لمنافسة البرزاني لعدم وجود منافسين اقوياء". إذاعة العراق الحر (بە عەرەبی). Retrieved 2020-12-23.
- ^ ئ ا "پرۆفایلی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی". kirkuktv.net. Retrieved 2024-06-08.
- ^ "PUK officially names Bafel Talabani party president". Rudaw. Retrieved 2024-06-08.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بافڵ تاڵەبانی تێدایە. |